ڕێوڕەسمی دەست پێ بوونی دیالۆگی تاران ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوون و لێدوانی میوانانی تایبەت، لەوانە «حسێن ئەمیرعەبدوڵاهییان» وەزیری دەرەوەی ئێران و کۆمەڵێک لە بەرپرسان و کاربەدەستانی وڵاتانی دیکە دەست پێ دەکات.
لەم کۆڕبەندەدا نزیکەی ٧٠ کەس لە ٣٦ وڵاتەوە ئامادە دەبن کە بریتین لە بەرپرسانی سیاسی و بەڕێوەبەری دامەزراوەی بیرکردنەوە و پەیمانگاکانی توێژینەوە، بیرمەندان و توێژەران.
بەڕێوەبەرانی ناوەندە بیرمەندە ناوخۆییەکان، باڵوێز و بەرپرسی دەزگا بیانییەکانی نیشتەجێی تاران لە بەشداربووانی دیکەی ئەم کۆبوونەوەیە دەبن.
لە چوار دانیشتنی ئەم کۆڕبەندەدا دوای دەست پێ بوون، دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا و ئاسایشی کەنداوی فارس، پەیوەندییە ناوچەییەکان و ئاسایشی وزە، قەیرانی ئۆکرانیا و لێکەوتە ناوچەیی و جیهانییەکانی و ئاسۆی ئاشتی و حکومەتی گشتگیر لە ئەفغانستان دا گفتوگۆی لە سەر دەکرێت.
342/